English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین جۆری خۆراك بۆ تەندروستی دڵ
2018-08-07 [11:07 AM]

هەولێر _ ZNA


 


چەند خۆراكێك هەیە بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسوودە و دەتوانیت وەك خواردنێكی ڕۆژانە بیخۆیت .

1- ماست : پزیشكەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ماست یەكێكە لەو خۆراكانەی پوك لە نەخۆشی دەپارێزێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە .

2- مێوژ : ئەو پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەی لەناو مێوژدا هەیە یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات لەنەخۆشی ، لەبەر ئەوە هەوڵبدە هەمیشە كەمێك لەم خۆراكەت پێبێت و بیخۆیت بەبەردەوامی .

3- هەموو بەرهەمەكانی دانەوێڵە ، ئەو كەسانەی بەرهەمەكانی دانەوێڵە لە ژەمە خۆراكەكانی ڕۆژانەیاندا هەیە ئەگەری توشبوونسان بەنەخۆشی دڵ كەمترە .

4-ماسی سالمۆن ، ئەم جۆرە ماسیە بڕێكی زۆر ئۆمیگا سێ لەپێكهاتەیدا هەیە و چەوری زیان بەخشی ناوخوێن كەمدەكاتەوە .

5-چەرەس: چەوریە ناتێرەكان لەپێكهاتەی هەموو جۆرەكانی چەرەسدا هەیە ، بخۆرێكی باشی ئەم خۆراكە بە .

6- شۆكۆلاتە جگە لە تامە خۆشەكەی لە هەمان كاتدا ئەگەری جەڵتەی دڵ كەمدەكاتەوە .

7-تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی  و ئەی و ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و كانزا هەمەچەشنەكان ، بۆ ئەوەی دڵت تەندروست بێت خواردنی تەماتەی كاڵ لە تەماتەی كوڵاو سوودبەخش ترە .

8-سێو : "سێوێك بخۆ و پزیشك مەبینە " ئەمە  ئەو قسەیەیە زۆركات بەرگوێمان كەوتوە ، بەڵام دەتوانیت ڕۆژانە بەخواردنی تەنها یەك سێو دڵت لەنەخۆشی بپارێزە .

9-فاسۆلیا : ئەگەر یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی خواردنی فاسۆلیا دەكەیت ئەوە پێویستە بزانیت دڵت پارێزراو دەبێت لە نەخۆشی .

10- ماوەی هەشت هەفتە ڕۆژانە یەك كوپ توو یان شاتوو بخۆ ، ئەمە دڵ پارێزراو دەكات و پەستانی خوێن ڕێك ده خات





ئەم هەواڵە 2494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad