English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕی سزای دارایی بۆ ئەوشوێنانە دیاری كرا كە فێل لە هاووڵاتیان دەكەن
2018-08-07 [07:24 AM]

ZNA - هەولێر


دوای ئەوەی بەدواداچوون كرا دەركەوت بەشێك لە مۆڵ و سوپەرماركێت و شوێنەكان تابلۆی داشكانیان فیڵی تێدایە، حكوومەت كۆمەڵێك رێنمایی بۆ ئەو بابەتە دەردەكات.

بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان كە لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوو دەرچووە ، كۆمەڵێك رێنمایی سەبارەت بە داشكاندن دەركراوە، رێنماییەكە بۆ بەرێوەبەرایەتیەكانی چاودێری بازرگانی پارێزگاكان نێردراوە و جەخت كراوەتەوە دەبێت چەند رێنماییەك جێبەجێ بكرێت.

وەكو ئاماژەی بۆ كراوە نابێت داشكان بەبێ رەزامەندی چاودێری بازرگانی بكرێت، هەندێك دەستەواژەی چەواشەكردنی هاوڵاتیان هەیە نابێت بەكاربهێندرێت لەوانە" داشكانی شێتانە، دای دەخەین، بە زەرەر دەیفرۆشین، یان دەستەواژەی تر."

 

وەزارەتی بازرگانی روونی كردۆتەوە، دەبێت شوێنەكان بڕی ئەو كاڵایانە دیاری بكەن كە داشكانی بۆ دەكەن، لەگەڵ دیاریكردنی نرخی پێش داشكان و نرخی دوای داشكاندن، هەروەكو دەبێت شوێنەكانی فرۆشتن ناوی ئەو شوێنە دیاری بكەن كەوا كاڵاكەی لێ دروستكراوە.

 

دووپاتیشكراوەتەوە،دەبێت مێژووی بەرهەمهێنانی كاڵاكە و مێژووی بەسەرچوونی كاڵاكە دیاری بكرێت. ئەو وەزارەتەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەكو مەرجێك ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە لە كاتی ئەنجامدانی داشكاندن لە هەر كۆگایەك دەستەواژە و رێژی داشكاندن لە بەردەم كۆگاكە بنوسرێت و لە ناو كۆگاكەش بنوسرێت، بۆ نمونە" لە دەرەوە نوسراوە داشكان60% كە دەچیتە نێو كۆگاو فرۆشگاكە تەنها 30% لەسەر كاڵاكان نوسراوە، تەنها بۆ راكێشانی كڕیارە، ئەو حاڵەتە رێگەی پێ نادرێت و رێكاری بەرامبەر دەگیرێـت بەر.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشكرای دەكات: ”ئەگەر داشكانەكە راست نەبێت، ئەوە لەلایەن چاودێریی بازرگانی یەک ملیۆن دینار شوێنەكە غەرامە دەكرێت، تا 3 ملیۆنێش بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و تا 5 ملیۆنیش لە دەسەڵاتی وەزیری بازرگانیدایە، رەنگە داخستنی شوێنەكە هەبێت".





ئەم هەواڵە 1225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad