ZNA – هەولێر
کۆمپانیای نێتفلێکس، ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەکی درامایی تەلەڤزیۆنید دەکات کە بەناوی "White Lines"ـە.
ئەم بەرهەمە باس لە ونبوونی ئەفسانەیی، دی جی مانشتەر لە ئیبیزا لە ئیسپانیا دەکات کە لە دوای ٢٠ ساڵ رووفاتی دۆزرایەوە.
لەم بەرهەمەدا، خوشکی ئەو کەسایەتییە سەردانی ئەو دوورگەیە دەکات بۆ ئەوەی لە هۆکارەکانی ونبوون و مردنی براکەی بکات.
کۆمپانیای نێتفلێکس لەرێگەی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ناوبانگی پەیداکردووە و تەنها ئەو کەسانە دەتوانن بەرهەمەکانیان ببینین کە بەشداربووی خزمەتگوزارییەکانی ئەو کۆمپانیاییەن.
ئەم هەواڵە 10933جار خوێندراوەتەوە |