ZNA – هەولێر
لە دوای نمایشکردنی فیلمی ئەنیمەیشن داهاتی "هوتێل ترانسلڤانیا" لە سینەماکانی جیهاندا، لە سینەماکانی میسریشدا نمایشکرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سێ هۆڵی سینەمایی لەو وڵاتە، توانی بڕی سێ ملیۆن و ٣٨٧ ملیۆن جونەیهی بەدەستهێنا.
بەشی سێیەمی ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە بەناوی " Hotel Transylvania 3: Summer Vacation "یە و ژمارەیەک ئەکتەری سینەمایی بە دەنگ رۆڵی تێدا دەگێڕن، لەوانە، ئادەم ساندلەر، ئانی سمبرێگ و فران دریشەر و لە دەرهێنانی جێندی تاتارۆفسکییە.
بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە سوپرایزی مافیس دەکات بۆ دراکۆلا کە گەشتێکی خێزانی رێکدەخات.
دوو بەشی پێشووی ئەم بەرهەمە و دوایین بەشی، داهاتی زۆریان لە سینەماکانی جیهاندا هەبووە.
ئەم هەواڵە 11539جار خوێندراوەتەوە |