English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆبێرت رێدفۆرد چیتر وەک ئەکتەرێک دەرناکەوێتەوە
2018-08-07 [11:32 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری سینەمایی هۆلیوود، رۆبێرت رێدفۆرد، لە دوای ٦٠ ساڵ کارکردن وەک ئەکتەر، بڕیاریدا واز لەو کار بێنێت.

 

ئەو ئەکتەرە کە بە "ئەفسانەی هۆلیوود" ناسراوە، ئاشکرای کرد، بۆ دوایین جار لە فیلمێکدا وەک ئەکتەر دەردەکەوێتەوە و دواتر واز لە ئەکتەری دێنێت.

 

دوایین فیلمی ئەو ئەکتەرە بەناوی "The Old Man & The Gun"یە، تێیدا ئەو ئەکتەرە رۆڵی کەسێک دەگێڕێت کە لە زیندان رایکردووە و بە دزی بانکەکان ناسراوە.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە، لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە و ناوبانگییەکی جیهانیی هەیە.





ئەم هەواڵە 790جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad