English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوود و گرینگی میوەی هەنار
2018-08-07 [08:09 AM]

هەولێر _ ZNA



هەنار بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەكان زۆر بەسوودە و رێگری لە جەڵتە و شێرپەنجە و پیربوون و نەخۆشیی بیرچوونەوە دەكات.

پسپۆڕان پێیان وایە هەنار دەوڵەمەندە بە ئانت ئۆكسید، فۆلیك ئەسید، ڤیتامینی سی و ئاسن و بەهۆی ئەو پێكهاتەیەی لە نێو ئانتی ئۆكسیدی هەنارەكەدا هەیە، رێگری لە نەخۆشیی شێرپەنجە دەكات بە تایبەت جۆری شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاوان.

لە لایەكی ترەوە هەنار دەبێتە هۆی پاڵاوتنی خوێن و گورچیلەكانیش پاك دەكاتەوە. هەنار حەزی مرۆڤ بۆ خواردن بەرز دەكاتەوە و وا باشە بەر لە نان خواردن هەنار بخورێت.

هەنار بۆ نەخۆشییەكانی پێستیش بەسوودە و لەكەی سەر پێست لەناو دەبات، هەروەها هەنارد خواردن، مرۆڤ دەحەسێنێتەوە و مێشك ئارام دەكاتەوە.

لە وەرزی سەرماشدا خواردنی هەنار بەسوودە و دژی ئەنفلۆنزایە. ئاوی هەنار تایبەتمەندیی دژە باكتریای هەیە و پارێزگاری لە دەم و ددانیش دەكات.

پسپۆڕان داواشیان كردووە ئەوانەی برینی گەدەیان هەیە، هەناری ترش نەخۆن و بۆ ئەو كەسانەش كە غازاتیان هەیە، وا باشترە خواردنی هەنار كەم بكەنەوە و زێدەڕۆیی لە خواردنیدا نەكەن..





ئەم هەواڵە 8890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad