English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مامۆستایەک پێنج ملیۆن دينار بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە 
2018-08-07 [10:20 AM]

ZNA- ھەولێر




لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ناحیەی کەسنەزان بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بڕی ٥ ملیۆن دیناری عێراقی بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە، کە لە کاتی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایان بە ھەڵەی فەرمانبەرێکی بانک بە زیاد وەری گرتبوو.

مامۆستا "جەبار ساڵح" بەڕێوەبەری قوتابخانەی "شەھید حەسەن نەجاری بنەڕەتی"یە، لە سنووری پەروەردەی دەشتی ھەولێر، ناوبراو لە کاتی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی قوتابخانەکەی لە بانکی بنەسڵاوە، ٥ ملیون دیناری عێراقی زیادی پیدراوبوو، دوای ژماردنی پارەکەو زانینی ئەو ھەڵە ژمێریارییە، پارەکەی گەڕاندەوە بۆ بانکی بنەسڵاوە.
لەسەر ئەم کارە ڕەوشتبەرزی دەستپاکییەی بەڕێوەبەرەی ئەو قوتابخانەیە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی ھەولێر ستایشی دەستپاکی و ئەو کارە جوانەی ناوبراوی کرد.

 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 13945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad