English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەمریکا: هەر وڵات و لایەنێک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات ئەمریکا مامەڵەی لەگەڵدا ناکات
2018-08-07 [11:54 AM]

ZNA - هەولێر


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا نووسیویەتی ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێندراون زۆر لەوانەی پێشووتری سەخترن و دووپاتیشی کردووەتەوە کە مانگی تشرینی دووەم قۆناخی دووەمی سزاکان لەسەر ئێران دەستپێدەکەن.

ترەمپ راشیگەیاندووە کە هەر لایەن و وڵاتێک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، ئەمریکا مامەڵەی بازرگانی لەگەڵدا ناکات.

هەم هەڵوێستەی ترەمپ لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێران جێبەجێکران.

بڕیارە لە پاییزی داهاتوودا قۆناخی دووهەمی گەمارۆکانی سەر ئێران بەسەر ئەم وڵاتەدا بسەپێندرێن.

سەرۆکی ئەمریکا وێڕای توندکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەرگای دانووستانیشی بەسەر ئەم وڵاتەدا دانەخستووە و داوا دەکات ئێران بێتە سەر مێزی دانووستانەوە.

هەتا ئێستا بەرپرسانی ئێران چندین جار رەتیان کردووەتەوە لەگەڵ ئەمریکا لە سەر مێزی دانووستان کۆببنەوە، بەڵام حەسەن رۆحانی هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی گەمارۆکان گوتی ئێران ئامادەی دانووستانە بەڵام ئەمریکا بە راستی باسی گفتوگۆ ناکات.





ئەم هەواڵە 2179جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad