English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەیەکی فەتح: هەر حکومەتێک بێ‌ سائیروون دوامی نابێت
2018-08-07 [03:06 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرکردەیەکی هاوپەیمانێتی فەتح پێیوایە هەر حکومەتێک بە بێ بەشداری سائیروون پێکبهێندرێت تەمەنی درێژنابێت.

فاڵح خەزعەلی، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانێتی سائیروون هاوپەیمانێتیمان هەیە، بەڵام لەگەڵ هەریەک لە هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، نەسر  و لایەنە کوردستانییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق لە گفتوگۆداین.

خەزعەلی گوتی، هەر حکومەتێک بەبێ بەشداری هاوپەیمانێتی سائیروون پێکبهێندرێت، ئەوا تەمەنی لە ساڵێک زیاتر نابێت، چونکە لایەنگرانی هاوپەیمانێتی سائیروون دێنە سەرشەقام و دەستبە ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن.

بە گوتەی خەزعەلی، هاوپەیمانێتی نەسر رووبەڕووی دابەشبوون بووەتەوە و هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاساش راستگۆ نییە.





ئەم هەواڵە 8464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad