English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە لە پێناو ھێنانی پۆگبا قوربانی بە دوو یاریزان دەدات 
2018-08-07 [04:20 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادەیی خۆی نیشانداوە دوو یاریزانی ئاست بەرزی بەیانەی مانشستەر یونایتد بدات لەپێناو گرێبەست کردن لەگەڵ  پۆل پۆگبا. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی پێشکەش بە یانەی مانشستەر یونایتد کردوە لە پێناو بەدەستھێنانی پۆگبا , بەپێی گرێبەستەکەش یانەی بەرشەلۆنە ھەردوو یاریزان ئیڤان راکیتیچ و عوسمان دیمبلی بە یانەی مانشستەر یونایتد دەدات لە پێناو ھێنانی پۆگبا . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەھەر شێوەیەک بێت بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتد رازی بکەن بۆ ئەوەی دەست بەرداری پۆگبا بن. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پێشتریش یانەی بەرشەلۆنە ھەردوو یاریزان (یاری مینا و ئەندرێ گۆمێزی) لەگەڵ ٤٤ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی پێشکەش بە یانەی مانشستەر کردبوو لە پێناو ھێنانی پۆگبا ، بەڵام گرێبەستەکەی رەتکرایەوە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7615جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad