English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن دەیان هەزار كەس دادەمەزرێنێت
2018-08-08 [06:12 AM]

​ZNA- هەولێر


بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لە ئەمڕۆوە فۆڕم پڕكردنەوە بۆ دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان دەستپێدەكات دەیان هەزار كەس دادەمەزرێن و‌ زۆرترینی لە هەولێر دەبێت.

 

ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاند: "بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆمیسیۆن نزیكەی 42 هەزار كەس بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان دادەمەزرێنێت".
 
بەرپرسەكەی كۆمیسیۆن دەڵێت: "لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە 8-8-2018 فۆڕم پڕكردنەوە لە رێگەی ئۆنلاین ‌و لینكی تایبەتی كۆمیسیۆنەوە كە لە رێگەی ماڵپەڕی كۆمیسیۆن دادەنرێت دەستپێدەكات، ماوەی فۆڕم پڕكردنەوە تاوەكو 17-8-2018 بەردەوام دەبێت ئەو كەسانەی دادەمەزرێن لە رۆژی هەڵبژاردندا سەرپەرشتی پڕۆسەی دەنگدان دەكەن".
 
مەرجە ئەو كەسەی فۆڕم پڕدەكاتەوە تەمەنی 18ساڵ كەمتر نەبێت ‌و بڕوانامەی نۆی بنەڕەتی بەرەوسەری هەبێت، دامەزراندنەكەش تەنیا بۆ رۆژی هەڵبژاردن دەبێت.
 
بڕیارە رۆژی 30-9-2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو هەڵبژاردنەش 31 قەوارە‌و هاوپەیمانی پەسەند كراون ‌و ئەو قەوارە ‌و هاوپەیمانێتیانەش 709 بەربژێریان هەیە .

 





ئەم هەواڵە 5131جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad