English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا دوا مۆڵەت دەداتە توركیا بۆ جێهێشتنی ئیدلب
2018-08-08 [06:23 AM]

​ZNA- هەولێر


بەپێی هەواڵێكی رۆژنامه‌يه‌كى روسیا ، ئاماده‌كارييه‌كان بۆ شه‌ڕى ئيدلب به‌رده‌واميان هه‌يه‌ و رووسيا مۆڵه‌تى مانگێكى داوه‌ته‌ توركيا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره‌ به‌جێبهێڵێت.

رۆژنامه‌ى سڤۆبۆدنايا بريساى روسى بڵاويكرده‌وه‌، توركيا ده‌ستيكردووه‌ به‌ سه‌نگه‌ر قايم كردن له‌ ئيدلب و ميليشياكانى كۆكردوونه‌ته‌وه‌ و سوپايه‌كى سه‌د هه‌زار كه‌سييان لێ پێكده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى هێرشى سوپاى سووريا ببنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه‌، ئه‌و هه‌وڵه‌ى توركيا له‌ كاتێكدايه‌ سووريا به‌ نيازه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئيدلب و بيگێڕێته‌وه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆی.

ئاشكراشيكردووه‌، ئيدلب بووه‌ته‌ دوا په‌ناگه‌ى چه‌كداره‌ تيرۆريسته‌كان، هه‌ر بۆيه‌ روسيا مۆڵه‌تى يه‌ك مانگى داوه‌ته‌ توركيا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌ ئيدلب ساغ بكاته‌وه‌.

يه‌كێك له‌و كێشانه‌ى ئێستا رووبه‌ڕووى روسيا و توركيا بووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌موو گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌يه‌ كه‌ به‌ هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ره‌ى نووسره‌ پێكهێنراوون، ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌و مۆڵه‌ته‌دا هه‌ريه‌ك له‌ روسيا و توركيا بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى هه‌ژموونى تيرۆريستان له‌ به‌شێكى ناوچه‌كانى ئيدلب.

 





ئەم هەواڵە 4270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad