English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی هەولێر: لەسنووری هەولێر 200 پاڵاوگە هەیە تا ئێستا 57 پاڵاوگه‌ی نایاسایی داخراوه
2018-08-08 [06:49 AM]

ZNA- هەولێر


پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كان بوونه‌ته‌‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتییان و شێواندنی ژینگه‌ی كوردستان، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێریش ده‌ڵی، به‌رده‌وام چاودێریان ده‌كه‌ین و تائێستا 57 پاڵاوگه‌ی نایاسایی داخراوه‌.

له‌ شاری هه‌ولێر نزیكه‌ی 200 پاڵاوگه‌ی نایاسایی هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك له‌ناوه‌كه‌یاندا دیاره‌ به‌ده‌ر له‌هه‌ر مه‌رج و رێنماییه‌كی یاسایی كارده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته‌ هۆكاری تێكچوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسیشیان بۆ ژیان و ته‌ندروستی هاووڵاتیان دروست كردووه‌، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای خستنه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و پاڵاوگانه‌، داواش ده‌كات كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ دابخرێن یان به‌پێی یاسا كاره‌كانیان رێكبخرێن.

ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە K24 راگەیاند: "بەھۆی ئەو پاڵاوگە نایاساییانە، ئاوی زۆربەی ناوچەكان تێكچووە و كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر ژینگە، لە ھەندێك شوێن وایلێھاتووە ناتوانرێ زەوییەكان كشتوكاڵیان لێ بكرێت، نەك ھەر زەوی ئەو پاڵاوگانە ئاو و ھەواشیان پیس كردووە، زیانی زۆریان بە ھاووڵاتیان و ژینگەی ھەرێمی كوردستان گەیاندووە".

گوتیشی: "پێویستە لیژنەیەك پێكبھێندرێ بۆ ئەوەی بە چڕی چاودێری ئەو پاڵاوگانە بكرێ، بۆ ئەوەی ئەو مەرجانەی كە پێویستە ھەبێت لەو پاڵاوگانە جێبەجێ بكرێن".

‌به‌گوته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوەندیداره‌كان هۆكاری بوونی ئه‌و پاڵاوگه‌ نایاساییانه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ سوته‌مه‌نیه‌یه‌‌ كه‌ رۆژانه‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستیه‌تی و له‌پاڵاوگه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی ناكه‌وێت، هه‌ربۆیه‌ش به‌ناچاری رێگه‌ ده‌درێت ئه‌و پاڵاوگه‌ نایاساییانه‌ كار بكه‌ن.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر گوتی: "تائێستا 57 پاڵاوگه‌ی نایاسایمان داخستووه كه‌ پابه‌ندی ڕێنمایه‌كانی ژینگه‌ نه‌بوون، بۆ ئەوەی ئەو بۆنە ھەندێك جار ھەیە نەمێنێ و رێنماییەكانی ژینگەش لەسەر ئەو پاڵاوگانە جێبەجێ بكرێ".

قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر راشیگەیاند: "پاڵاوگەی زۆر لە كوردستان ھەن، لە سنووری پارێزگای ھەولێر 200 پاڵاوگە ھەیە، ھەندێكیان بەپێی پێویستی بازاڕەكانی كوردستان لە كاتێك دانراون كە پێویست بووە، بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بەتایبەتی گازوایل و بەنزین".

 





ئەم هەواڵە 4885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad