English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌م رووداوه‌ ١٦ ھاوڵاتی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دا گیانیان لە دەست داوە
2018-08-08 [07:46 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی  ئاماری روداوەکانی ھاتوچۆ لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا لەسنوری پارێزگای سلێمانی‌و ئیدارەکانی گەرمیان‌و راپەڕین‌و قەزای کۆیە بەم شێوەیەی ڕاگەیاند 

لەسنوری پارێزگای سلێمانی دووڕوداو ڕویانداوە کەبونەتەھۆی برینداربوونی دوو ھاوڵاتی‌وگیان لەدەستدانی ھاوڵاتیەکی دیکە.

ھاوکات لەقەزای چەمچەماڵ دوو ڕوداوی ھاتوچۆ ڕویانداوە لەئەنجامیشدا چوارھاوڵاتی برینداربوونە.
لەماوەی (٢٤) کاتژمێری ڕابردوو لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین چوار ڕوداوی ھاتوچۆ تۆمار کراون لەئەنجامیشدا پێنج ھاولاتی بریندار بوونە.

لەڕووداوێکی تری ھاتوچۆدا لەسەر ڕێگای خورماڵ دوو ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

ڕووداوەکە کاتژمێر٩:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو لەنێوان دوو ماتۆرسکیلدا ڕوویداوە کە ھەر یەکێکیان جگە لەشۆفێرەکە سەرنشینێکی دیکەیان لەگەڵدا بووە.

رێباز یونس
 





ئەم هەواڵە 5332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad