English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بیست و نۆ ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران و عێراقدا تێدەپەڕێت
2018-08-08 [08:10 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بیست و نۆ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ١٩٨٨/٨/٨ دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارنامەی ٥٨٩ی بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی ئێران و عێراق دەرکرد، عێراق دەستبەجێ ئەو بڕیارەی قەبووڵ کرد و کۆتایی بە شەڕ ھێنا.

 

لە ڕاگەیاندراوێکی ئەوکاتی فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس (قائد العام القوات المسلحە) عیراقی دەری کرد کۆتایی بە جەنگی ٨ساڵەی  عیراق- ئیران ھات کە بە ڕووخێنەرترین جەنگی سەدەی بیستەم ناسراوە کە تێیدا زیاتر لە ٢ ملیون مرۆڤ بوونە قوربانی و عیراقی خستە ژێر قە رزێکی میلیارھا دۆلارەوە بلیار دولارەوە.

 

 سەرەتای شەڕەکە لەوەوە دە ستی پێکرد کە بەپێی ڕێکەکوتنی ١٩٧٥ی جەزایر دە بوو عیراق بەشێک لە ئاوەکانی شەتولعەرەب بدات بە ئێران، بەڵام سەرکێشییەکانی سەدام حوسێن زۆر لەوە گەورە تر بو کە جیھان چاوەرێی ئە کرد دوای بە دە ست ھینانی ھاوکاری لەلایەن ٣٢ وڵاتی زلھێز و تەواوی ئومەی عەرەبی کە ئە وانیش ٢٢ وڵات بوون، سەدام توانی ئومەی عەرەبی بیانوی پاراستنی سنووری نیشتمانی عەرەب ڕابکێشێتە ناو شەڕەکەوە سەدام حوسێن ناوی ئەو جە نگەی ناو نابووە جەنگی قادسیە و ئیرانیش ناوی نا "دیفاعی موقودوس" سەرەتای ٣ ساڵی شەڕەکە لە بەرژەوەندیی عێراقدا شکایەوە، بەڵام دوای مە شقیکی ٣ ساڵە و دامە زراندنی چەند یەکەیەکی تازە لە سوپای  بەسیج و پاسداران و ئیتلاعات و حەرەس سەوری و حەرەس سەربازی تەرازووی ھێزی بەلای ئیراندا شکاندەوە .

 

ھەرچەند ئێران یەک ساڵ و یەک مانگ دواتر ئەو بڕیارنامەیەی قەبووڵ کرد و ئاگربەسی یەکجاری شەڕەکەی راگەیاند.

 

ئاماری توانا ئابورییەکانی عیراق:

 سوپا: ١٩٠ ھەزار سەرباز.

 چەکی ئاسمانی: ١٨ ھەزار.

 بەرگریی ئاسمانی: ١٠ ھەزار.

 چەکی دەریایی: ٤ ھەزار.

 توانا سە ربازییەکانی ئیران:

 - سوپا: ١٥٠ ھەزار سەرباز.

ھێزی ئاسمانی: ٧٠ ھەزار.

 ھێزی دەریایی: ١٠ ھەزار

 - زیانەکانی عیراق:

 کوژراو: ٣٤٠ ھەزار کەس.

بریندار: ٧٠٠ ھەزار کەس.

  پەنابەر:٤٠٠ ھەزار کەس.

  دیلکراو: ٧٠ ھەزار کەس.

 زیانەکانی ئیران:

 کوژراو: ٧٣٠ ھەزار کەس.

بریندار: ١ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس.

 پەنابەر: ٢ ملیۆن کەس.

 دیلکراو: ٤٥ ھەزار کەس

ئەگەر سەیری ئامارەکان بکەین دەبینین زیانەکانی ئێران دوو بەرامبەرە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە ئەوکات سوپای عێراق پڕ چەکترین و بەھێزترین راھێنراوترین سوپا بوو کە لە رێزبەندیی پێنجەم سوپا دەھات لەسەر ئاستی جیھان، خاوەنی ٨٠ ملیار دۆلار بوو لە سندوقی نەختینەیی و بەسەدان تەن زێڕی ھەبوو لە بانکی نێودەوڵەتی لە سویسرا.

 





ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad