English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی كەنەدا بەهۆی تویتێكەوە نزیكەی 20 ملیار دۆلار زیانی بە ووڵاتەكەی گەیاند
2018-08-08 [08:30 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا  كریستیا فریلاند، تویتێكی لەتویتەری خۆی بڵاو كردەوە، له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌ركردنی ژمارەیەک چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ریاز پایته‌ختی سعوودیه‌ ، نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار له‌سه‌ر كه‌نه‌دا كه‌وتووه‌.

تویته‌كه‌ی کریستیا فریلاند كه‌ له‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سەمەر بەدەوی خوشكی بلۆگنووسی كه‌نه‌دی رائیف بەدەوی كه‌ هێشتا له‌ ریاز ده‌ستبه‌سه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه‌ كه‌ به‌ندكراوه‌ و داوای له‌ سعوودیه‌ كردووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئازاد بكات، په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی گه‌یانده‌ خاڵی پچڕان.

بڕیاری سعوودیه‌ بۆ راگرتنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا، پاكێجی فرۆشتنی 928 زرێپۆشی سه‌ربازی سووك و قورس به‌ بەهای 15 ملیار دۆلار له‌ لایه‌ن كه‌نه‌داوه‌ به‌ سعوودیه‌ كه‌ هێشتا له‌ قۆناغی دروستكردندایه‌ خرایه‌ سه‌ر بڕیاره‌كه‌.

سعوودیه‌، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی كه‌نه‌دا، ستیفن جۆزیف هارپه‌ر داوای 928 زرێپۆشی سه‌ربازی له‌ جۆری Light Armoured Vehicles-LAV  كردبوو كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای  General Dynamics Land Systems ه‌وه‌ به‌رهه‌مده‌هێنرێت. كاره‌كانی فرۆشتن كه‌ له‌ ساڵی 2014دا ته‌واوبوو له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی جه‌ستن ترودۆ كه‌ ساڵی 2015 هاته‌ سه‌ر حوكم هه‌ڵپه‌سێردرا.

له‌ چوارچێوه‌ی بڕیاری سعوودیه‌ بۆ راگرتنی په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانییه‌كان، 17 هه‌زار و 272 قوتابی كه‌ له‌سه‌ر زه‌ماله‌ی ده‌وڵه‌تی سعوودیه‌ له‌ زانكۆكانی كه‌نه‌دا ده‌خوێنن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا ئه‌و وڵاته‌ جێده‌هێڵن.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سعوودیه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ حكوومه‌تی ریاز له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا دا به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌، زه‌ماله‌ و ناردنی قوتابی راگرتووە و به‌په‌له‌ به‌رنامه‌یه‌ك داده‌نێن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌وه‌ له‌و وڵاته‌دا ده‌خوێنن.

خوێندكاره‌ سعوودییه‌كانی دانیشتووی كه‌نه‌دا له‌ رووی قه‌باره‌وه‌، شه‌شه‌مین گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه‌ خوێندكارن له‌و وڵاته‌دا. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ رۆڵی ئه‌م خوێندكارانه‌ له‌ ئابووریی كه‌نه‌دا دا له‌ پاڵ خوێندنه‌كانیاندا ئه‌و خه‌رجییه‌ی بۆ خانه‌واده‌كانیانی ده‌كه‌ن، بریتییه‌ له‌ ٥٠٠ ملیۆن دۆلار

 





ئەم هەواڵە 3556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad