English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایان نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر دیاریدەکەن
2018-08-08 [01:09 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زانایان لە ڕێکخراوی خێرخوازی بەریتانی بۆ توێژینەوە شێرپەنجەییەکان ئاماژەیان بە کۆمەڵێك نیشانەدا کە لە ڕێگایەوە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر دیاری دەکرێت.

بەگوێرەی وتەی توێژەران کە ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی پێداوە، ئەو کەسانەی کە کێشە لە جگەریاندا هەیە و تووشبوون بە هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی جگەر زیاترە، لە دیارترین نیشانەکانیش:

- نەمانی ئارەزووی خواردن

- دابەزینی لە ڕاددەبەدەری کێش

- زەردبوونی پێست

- ئاوسانی سك

- هەستکردنی بەردەوام بە سەرگێژخواردن

- تۆخبوونی ڕەنگی میز

کاتێک ئەم نیشانانە پشتگوێ بخرێت ئەگەری هەیە نەخۆشییەکە تەشەنە بکات و بگات بە قۆناغی سێیەم و بگوازرێتەوە بۆ ئەندامەکانی دیکە لە جەستەدا، لەم قۆناغەدا ئاوسانی قاچەکان و پشتی لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ سووربوونەوەی لەپی دەست، هەروەها پلەی گەرمی جەستە بەرزدەبێتەوە و بە دەرمان دانابەزێت و حاڵەتی تەندروستی کەسەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر تێكدەچێت.





ئەم هەواڵە 4792جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad