English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی سۆسیالیست دەکات
2018-08-08 [10:02 AM]

ZNA- ھەولێر


پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان 

بەڕێز / محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان 

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان.. 

بەبۆنەی (42)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزباییەكی گەرمی خەبات و كۆڵنەدان لە بەڕێزتان و سەرجەم كادیروئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن لە خەبات و تێكۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و بەدیهێنانی گشت مافە رەواكانی. بەخشش و رۆڵی حزبەكەتان لە كاروانی شۆڕش و خەباتی نەپساوەی گەلەكەمان روون و ئاشكرایەو لەو پێناوەشدا شەهیدو قوربانی زۆرتان داوە بۆ بەدەستهاتنی دەسكەوتەكان و بەدیهێنانی ئامانجەكانمان.ئێمە كاتێك ئەو یادە پیرۆز دەكەین و خەبات و فیداكاری و ئەو قوربانیانەی ئێوە بەهەند دەگرین، هاوكات رەوشی گرنگ و هەستیاری ئەمڕۆی هەرێم و ناوچەكە، واپێویست دەكات زیاتر سووربین لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و رەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. هیوادارین بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هاوپەیمانییەتی و هەماهەنگییە زیاتر پتەوترو بەهێزتر بكەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی گەلەكەمان و تەختكردنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم ئەو هەلومەرجەی ئەمڕۆ لەئارادایەو دابین كردنی ئایندەیەكی رۆشنتروگەشتر بۆ گەلەكەمان. جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفرازو سەركەوتوو بن ....

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان                                                   8/8/2018





ئەم هەواڵە 985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad