English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک :چارەسەری کێشەکانی کرداری هەرس دەکات
2018-08-08 [09:11 AM]

هەولێر _ ZNA



بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی کە زانکۆی "تەکساس ئی ئاند ئێم" ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە کە میوەی مانگۆ چارەسەری کێشەکانی کۆئەندامی هەرس دەکات.

لە پێکهاتەی مانگۆدا پڕۆتین و کانزای سوودبەخش هەیە کە بە "پۆلیڤینۆڵ" ناسراوە، پزیشکان بە چارەسەری بەدهەرسی و هەوکردنی گەدە دایدەنێن بەهۆی ئەو ماددە ڕیشاڵیانەی لە میوەی مانگۆدا هەیە.

سۆزان ماتینز پزیشکی بەشداربوو لە توێژینەوەکە ڕایگەیاند، خواردنی میوەی مانگۆ سوودی زیاترە لەو خواردنانەی کە ماددەی ڕیشاڵی لە پێکهاتەیاندا هەیە، بەتایبەت ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی کۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن.

توێژینەوەکە سوودی لە ٣٦ کەس وەرگرتووە کە بەدەست کێشەکانی کۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن، کردویانن بە دوو بەشەوە، هەر بەشداربوویەکی بەشی یەکەم ڕۆژانە بڕی ٣٠٠ گرام مانگۆی پێدراوە و خواردویەتی، بەلام بەشی دووەم خواردنی تریان پێدراوە کە ماددەی ڕیشاڵی لە پێکهاتەیدا هەبووە. هەروەک لە ماڵپەڕی "سکای نیوز"دا هاتووە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەشدارییان کردووە باری تەندروستیان باشبووە، بەڵام ئەوانەی کە میوەی مانگۆیان خواردووە تەندروستیان زۆر باشتر بووە.





ئەم هەواڵە 8683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad