English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر دوو کەس کوژران 
2018-08-08 [11:20 AM]

ZNA- ھەولێر




لە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری ھەولێر دوو کەس کوژران، سەرچاوەیەکی پۆلیسیش دەڵێت، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیییەوە بووە و سێ کەسیش لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون.


سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: "بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان شەش کەسدا روودەدات و بەھۆیەوە دوو کەس کوژران". 

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا سێ کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە. 

بەپێی زانیارییەکا، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە کە ژمارەیان شەش کەس بووە و لە یەکێک لە کافتریاکانی گەڕەکی ئەندازیاران رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و دواتر ھەردوولا تەقەیان ئاراستەی یەکدی کردووە و بەھۆیەوە دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. 

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 7282جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad