English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كونسولی نوێی ئه‌ڵمانیا كرد‌
2018-08-08 [01:14 AM]

ZNA-هەولێر



پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 8/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤانبارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو باربارا وۆلڤ، كونسولی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز دلشاد بارزانی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی بوو، خاتوو باربارا سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكاری و ئاسانكارییه‌كان له‌ كار و چالاكییه‌كانی و جه‌ختی له‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا كرده‌وه‌ و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هاندانی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كانى بۆ سه‌رمایه‌گوزاریكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ خاتوو باربارا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ پرۆسه‌ی ڕیفۆرمی‌ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆی و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، جه‌ختیشى له ‌پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاته‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 4813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad