English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی ئێران وەزیرێك لە پـۆستەکەی لادەدات
2018-08-08 [01:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای چەند مانگێک لە ناڕەزایەتیـیەکانی خەڵکی ئێران بەهۆی خراپی باری ئابوری وڵاتەکەیانەوە، پەرلەمانی ئێران وەزیری کاری وڵاتەکەی لە پـۆستەکەی لادا.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە 290 ئەندام پەرلەمانەکەی ئێران 243 ئەندامیان ئامادەی دانیشتنی پـرۆسەی دەنگدانەکە بوون. 129 پەرلەمانتار دەنگیان دا بۆ لابردنی عەلی ڕەبیعی و 111 پەرلەمانتار لە دژی بڕیارەکە بوون و 3 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.

ئێران ماوەیەکی درێژە بەدەست ڕێژەی بەرزی بێکاری و خراپی باری ئابوریـیەوە دەناڵێنێت، ئەمە جگە لەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەسـتیکردووەتەوە بە سەپاندنەوەی سزاکانی بەسەریدا.

 

 





ئەم هەواڵە 4693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad