English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەیەکی ئەمریکایی میلیشیا شیعەکان بە تاوانبار دەزانێت
2018-08-08 [01:40 AM]

​ZNA - هەولێر


لیژنەی ئەمریکایی بۆ ئازادی ئایینەکان، حەشدی شەعبی و میلیشیا شیعەکان بە دەستبەسەرداگرتن و ناچارکردنی کریستیانەکان بە بەجێهشتنی ناوچەکانیان تۆمەتبار دەکات.

کریستینا ئەریاگا، سەرۆکی لیژنەی ئەمریکایی بۆ ئازادیی ئایینەکان، رایگەیاند: بەشێکی زۆر لە کریستیانە ئاوارەکانی عێراق ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان هەیە. بەڵام کاتێک دەیانەوێت بگەڕێنەوە، دەبینن میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران دەستیان بەسەر ماڵەکانیاندا گرتووە، یان بە نرخێکی کەم خانووەکانیان فرۆشتوون.

سەرۆکی لیژنە ئەمریکاییەکە هەروەها گوتی: بەرپرسانی عێراقی و میلیشیا شیعەکان، کریستیانەکان بۆ کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات هاندەدەن.

لە دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و دەستبەسەرداگرتنی بەشێکی زۆر لە خاکی عێراق، کریستیانەکانی موسڵ و دەشتی نەینەوا ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون.





ئەم هەواڵە 8596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad