English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاتێك باسی لێهاتوی و زیره‌كی و به‌توانای خوێندكاره‌كانی کوردستان بۆ كردم زۆر سه‌رسامبوم
2018-08-08 [02:08 AM]

ZNA-هەولێر


د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هانیانداوین گه‌شه‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتی چیك و دامه‌زراوه‌ زانستیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بده‌ین، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ درێخی ناكه‌ین.

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (8/8/2018) له‌ میانه‌ی دیدارێكیدا هات له‌گه‌ڵ (میخاڵ سفوبودا) كونسڵی گشتی چیك له‌ هه‌رێمی كوردستان هات.

 له‌و دیداره‌دا، كه‌ د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.موسڵح مسته‌فا سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و، د.محمد حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری ئاماده‌یبون، چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ بوو.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خیرهێنانی كونسڵی چیك له‌ كوردستان، پیرۆزبایی ده‌سته‌به‌كاربونه‌وه‌ی لێكرد له‌ كوردستان، وتیشی هیواخوازین گه‌شه‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ت له‌گه‌ڵ كوردستان بده‌یت، زیاتر له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان فراوان بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ژیان و ژیار بگرێته‌وه‌ كرد، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ هاوكاری پێشخستنی پیشه‌یی  له ‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان.

د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی لقێكی زانكۆی ئۆستراڤا كه‌ زانكۆ‌یه‌كی نیوده‌وڵه‌تی له‌ كوردستان له‌لای ئێمه‌ ئه‌زمونێكی تازه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین زانكۆی نیوده‌وڵه‌تی ئاست به‌رز بێنه‌ كوردستان، چونكه‌ هێنانی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ بۆ كوردستان پاڵپشتیه‌كی باشه‌ بۆ ئه‌زمونی خوێندنی باڵا له‌ كوردستان، بۆیه‌ سوپاسی وڵاته‌كه‌تان ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ دۆخێكی تایبه‌تدا هاتن له‌ كوردستان كه‌مپیسی یه‌كێك له‌ زانكۆ پێشه‌نگه‌كانی وڵاته‌كه‌تان كرده‌وه،‌ داواشیكرد وه‌ك كونسڵگه‌ری چیك له‌ كوردستان پاڵپشتی ته‌واوی زانكۆكه‌ بكه‌ن.

هه‌ر له‌ میانه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: كه‌ سه‌رۆكی و جیگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هانیداون بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئۆستراڤا و چیك فراوانتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌ هه‌بێ بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی زانستی‌  به‌تایبه‌ت له‌ كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌توانین به‌هه‌مان گڕوتینی كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆی ئۆستراڤا هه‌ماهه‌نگ و هاوكارتان بین، وتیشی له‌لای خۆمانه‌وه‌ هه‌ست ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و فراوان بون ده‌ڕوا، بۆ نمونه‌ ئه‌مساڵ زانكۆی (پالازكی)  30 سكۆله‌رشیپی پێشكه‌ش به‌خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ ئێستا بریاریانداوه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ (50) كورسی زیاد بكه‌ن بۆ ساڵی داهاتوو، وتیشی ئێمه‌ ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان بواره‌كانی دیكه‌ش بگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا كه‌ جگه‌ له‌ بواری خوێندنی باڵا له‌ كاتی شه‌ڕی داعش، چیك له‌ بواره‌كانی دیكه‌ش هاوكار و هه‌ماهه‌نگی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بون

له‌ به‌رامبه‌ردا، (میخاڵ سفوبودا) كونسڵی گشتی چیك له‌ هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد، ته‌ئكیدی له‌ قسه‌كانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرده‌وه‌ و وتی: ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندا بێ بۆ په‌ره‌پیدان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان درێخی ناكه‌ین.

هه‌ر له‌ میانه‌ی قسه‌كانیدا، كونسڵی گشتی چیك وتی: كاتێك باسی لێهاتوی و زیره‌كی و به‌توانای خوێندكاره‌كانی ئێوه‌یان بۆ كردم زۆر سه‌رسامبوم، وتیشی ئه‌وه‌ش مایه‌ی شانازییه‌ بۆ ئێوه‌ كه‌ به‌راورد به‌وڵاتانی دیكه‌ به‌هۆی ‌ئاستی لێهاتوی و زیره‌كی خوێندكاره‌كانتان توانراوه‌ (8) خوێندكار له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سكۆله‌رشیپی زانكۆی (پالازكی) ده‌ربچن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرنگ كرا، كه‌په‌یوه‌ست بون به‌ چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان.





ئەم هەواڵە 5035جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad