English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.. بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر له‌ تانجه‌رۆ سوتێنران
2018-08-08 [03:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆی نزیك شاری سلێمانی، برێكی زۆر ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆری وه‌ك "تلیاك، هیرۆیین، شیشە، حەشیش و چەند ماددەیەكی دیكه‌" لەناوبرا.

سەرپەرشتیاری لیژنەی هاوبەشی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان، حەسەن رەمەزان به‌ ئانادۆلی راگه‌یاند، ئەو ماددە هۆشبەرانەی ئەمڕۆ لێرە سوتێندران و لەناوبران بریتی بوون لە دوو كیلۆگرام ماددەی تلیاك و 580 گرام حەشیش، لەگەڵ دوو هەزار حەبی ترامادۆڵ و چوار هەزار حەبی جۆراوجۆری دیكه‌ كە ماددەی هۆشبەریان لەنێودایە و بەكارهێنانیان قەدەغەیە.

وتیشی، ماددە هۆشبەرەكان لەماوەی ئەم چەند مانگەدا دەستیان بەسەردا گیراوە و لە لایەن لیژنەی هاوبەشی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكانەوە لەنێو كورەدا سوتێنران، پێشتریش بڕێكی زیاتر ماددەی هۆشبەریان لەهەمان شوێن سووتاندووە.

پێشتریش بەڕێوبەری بەڕێوەبەرێتی ماددە هۆشبەرەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، جەلال ئەمین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، لە میانی 15 رۆژی رابردوودا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی سێ باندی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی دەستگیركردووە كە لە هەشت كەس پێكهاتبوون.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 140 كەس بە هۆی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و نزیكەی 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستیان بەسەردا گیراوە، لەنێو دەستگیركراوەكان ئافرەتیش هەیە كە بە هۆی بەكارهێنانی ئەو ماددانەوە دەستگیر كراون.





ئەم هەواڵە 3718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad