English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران، توركیا له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت
2018-08-08 [03:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دۆناڵد تره‌مپ جارێكی دیكه‌ گه‌مارۆی ئابووری خسته‌ ژێر گه‌مارۆی ئابوری و كۆشكی سپی داوا له‌ هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ ده‌كات، له رووی ئابووریه‌وه‌ ئێران په‌راوێزبخه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا ئاشكرای كرد، پەیوەندییه‌كی لە مێژینەی بازرگانیمان لەگەڵ ئێران هەیە و لە كڕینی گازی سروشتی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبین.

فاتیح دونمەز، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا رایگەیاند،‌ هاوردەكردنی گازی سروشتی لە ئێرانەوە بەپێی گرێبەستێكی دوورمەودا ئەنجام دراوە و ئەو گرێبەستە تا ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.

دونمه‌ز وتیشی، ساڵانە نزیكەی نۆ ملیار و 500 ملیۆن مەترسێجا گازی سروشتی لە ئێران دەكڕین و بە پشتبەستن بە حوكمەكانی گرێبەستەكە ئەو بازرگانییە بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دوای سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا رایگەیاند: هەر وڵاتێک مامەڵەی ئابووری لەگەڵ تاران بكات، دووچاری سزای توند دەبێت و مافی ئەوەشی نابێت مامەڵەی ئابووری لەگەڵ ئەمریكا بكات.

به‌ فه‌رمانێكی جێبه‌جێكاری، دۆناڵد تره‌مپ جارێكی دیكه‌ ئێرانی خسته‌وه‌ ژێر گه‌مارۆی ئابووری. فه‌رمانه‌كه‌ی كۆشكی سپی داوا له‌ هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ ده‌كات كه‌ ئێران رووبه‌ڕووی دوو بژارده‌ بكه‌نه‌وه‌: یان ده‌ست له‌ ره‌فتاره‌ تێكده‌رانه‌كانی هه‌ڵگرێت، یان له ئابووری جیهاندا په‌راوێزبخرێت.

له‌ دوای كشانه‌وه‌ له‌ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، كۆشكی سپی 180 رۆژ، بواری بۆ بچڕاندنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران دیاریكرد. له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌مریكا داوا له‌ هه‌موو كۆمپانیا بازرگانییه‌كان ده‌كات گرێبه‌سته‌كانیان كۆتایی پێ بێنن و هیچ گرێبه‌ستێكی نوێش له‌گه‌ڵ ئێران واژۆنه‌كه‌ن.

له‌ 5-11-2018 قۆناخی دووه‌می گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. له‌و رۆژه‌دا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مامه‌ڵای بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، رووبه‌ڕووی دوو بژارده‌ ده‌بنه‌وه‌: یان مامه‌ڵه‌ی بازرگانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنن، یان خۆیان بەتەواوەتی بێبەش بکەن له‌ ئابووری ئه‌مریكا، كه‌ له‌ سه‌دا 25ـی ئابووریی هه‌موو جیهانه.





ئەم هەواڵە 694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad