English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: ده‌بێت وڵاتان فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سزادانانی له‌سه‌ر ئێران به‌رده‌وام نه‌بێت
2018-08-08 [03:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، داوا له‌ ‌ئه‌مریكا بكه‌ن له‌سه‌ر سزادانی ئێران بوه‌ستێت چونكه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر عێراق و تێكڕای ناوچه‌كه‌ ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاند كه‌ عێراق بنه‌مای گه‌مارۆدانی ئابووریی هه‌ر وڵاتێک ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یێكی سه‌ره‌كی زیانی بۆ گه‌لانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت.

وتیشی، عێراق هه‌ڵوێسته‌كانی ئێران بۆ پشتیوانی عێراق له ‌قه‌یرانه‌كاندا به‌رز ده‌نرخێنێت و پێشیوایه‌ هه‌ر زیانێک به‌ر یه‌كێک له‌وڵاتان بكه‌وێت زیانیش ده‌بێت بۆ ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵیدا دژ به‌ تیرۆر وه‌ستاوه‌ته‌وه ‌و پشتیوانی عێراق بووه‌ له ‌شه‌ڕی تیرۆردا، داواش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات گوشار دروست بكه‌ن له ‌پێناو به‌رگرتن له ‌ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران، چوونكه‌ به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌و سزایانه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر عێراق و تێكڕای ناوچه‌كه‌ ده‌بێت له‌ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له ‌كاتێكدا ئێران دراوسێیێكی گرنگه‌ له‌ڕووی جوگرافییه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 4387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad