English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بکوژی بەڕێوەبەری کارەبای ئاشتی دەستگیر کرا 
2018-08-08 [04:22 AM]

ZNA- ھەولێر


 


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر توانی بکوژی بەڕێوەبەری کارەبای ئاشتی دەستگیر بکات . 

رائید ھۆگر عەزیز گەڵاڵی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە ، دوای ئەوەی لەڕێکەوتی ۲۰۱۸/۷/۲۷ لەڕوداوێکی ھاتوچۆ دا لەسەر ڕێگای ھەولێر ـ کۆیە کەسێک بەناوی (عاسی یونس حامد )کە بەڕێوەبەری کارەبای ناحیەی ئاشتی بوو لەگەڵ خێزانەکەی ئۆتۆمبێڵێکی جۆری پیک ئب دێر پێکدادان ڕوو دەدات ولەئەنجامدا ناوبراو گیان لەدەست دەدات و خێزانی و دوو مناڵیشی زامدار دەبن دواتر تاوانبار ڕادەکات .

لەمبارەیەوە ڕائید (شاخەوان سەعید)بەرپرسی بنکەی پولیسی کەسنەزان بە ھەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند :  تاوانباری سەرەکی ڕووداوەکە کەناوی (ت.ح.ت)ەو موالیدی ‌۱۹٦٥ ەو توانیمان دەسگیری بکەین و ڕادەستی دادگای بکەین بۆ تەواو کردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە کە بەپێ ی مادەی ۲٤ی ھاتوچۆ فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچو بوو.

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏شخص واحد‏


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 5287جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad