ZNA- ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان و بڕیاریشە سبەی مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەش بکرێت .
بڕیارە سبەی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش بکرێت .
بەپێی زانیارییەکان مووچەی ئەم ١٥ وەزارەت و شوێنانە لە داھاتی نەوتی ھەرێم ی کوردستان دابەش بکرێت، وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی گەیشتنی بڕە پارەی بەغدا کە ٣١٧ ملیار دینارە کەچاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕە پارەیە بگات ، لەگەڵ گەیشتنی مووچەی تەواوی وەزارەت و شوێنەکانی دیکە بەر لەجەژن دابەشدەکرێت .
ی.ا
ئەم هەواڵە 20473جار خوێندراوەتەوە |