English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەلکی کەرکووک لە ژێر دوو ھەرەشە دایە
2018-08-09 [06:44 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، خەلکی کەرکووک لە ژێر دوو ھەرەشە دایە، ھەرەشەی داعش و ھێزە داگیرکەرەکان، ئێمە لەگەل ئەمریکیەکان و بەریتانیەکان و عێراقیەکان باسمان کردووە دەبێت ھێزی ھاوبەش بۆ ئەم ناوچانە دروست بکرێت ئەگەر نا ئەم دۆخە قەبوول ناکرێت.

 

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاندن: لە دوایی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە بارودۆخی کەرکووک بارودۆخێکی نا ئاسایی سەپێندراوە بەسەر خەلکی ئەو ناوچانە ئەوەی کە ھەیە ھەموو تاوانەکان بەرامبەر بە ھاولاتیان ئەنجام دەدرێت بە تەعریب کردن دەستی پێکردووە و دۆخەکە ھاوشێوەی پێش سالی ٢٠٠٣ یە لەسەردەمی رژێمی بەعسی سەدام، خەلک دەستگیر دەکرێی و سەرزەنشت دەکرێت و ئالای ئێمە قەدەغەیە و لاوی ئێمە دەستگیر دەکرێت و دەست بە سەر مال و مولکی خەلکدا دەگیرێت ھەموو ئەم دۆخە کە پێویست دەکات سەرکردایەتی سیاسی سوورتر و گەرمتر بچنە پێشەوە کە بە کردار ھەر وەک جەنابی سەرۆک ئاماژەی پێکردووە دەلێی ئەگەر ئێمە شەریکین لە عێراق دەبێت بە کرداریش شەریک بین ئەگەر شەریکیش نین ئەوا رێگایتر زۆرە بیان گرینە بەر بۆ ئەوەی کە ناچاریان بکەین ئەو ناوچانە بە جێ بھێلن.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لە رووی ئاسایشی کەرکووک پێشتر پێشمەرگە شریتێکی سنووری ھەبوو، ئێستا لە زەرگەتە تا دەکاتە دووبز و ئەو ناوچانە ھەمووی ئێستا چۆلە و کەس نیە پری بکاتەوە خەلکی ئێمە لە بەردەم دوو ھەرەشەدایە، یەکەمیان ھەرەشەی داعش و ھەرەشەی ئەو ھێزە داگیرکەرەی کە ھێزی عێراقە.

 

شاخەوان عەبدوڵا گوویشی: ئێستا  شاندێک ھەیە بۆ ئاسای کردنەوەی دۆخی ناوچەی سنوورەکە بەتایبەتی لە پردێی و خەتی کەرکووک، ھیوادارین ئەو شاندە بگەنە ئامانج، ئەوەی ئێمە لەگەل ئەمریکیەکان و بەریتانیەکان و عێراقیەکان باسمان کردووە دەبێت ھێزی ھاوبەش بۆ ئەم ناوچانە دروست بکرێت ئەگەر نا ئەم دۆخە قەبوول ناکرێت.

 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 6094جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad