English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەڵوژە و سووده‌کانی بۆ پێست و قژ
2018-08-09 [10:49 AM]

هەولێر _ ZNA



هەڵوژە یەکێکە لەو میوانەى کە سەرەڕاى بوونى تام و چێژێکى خۆش کۆمەڵێک سوودى تەندروستى هەیە کە تیایاندا پارێزگاریکردن لەپێست و قژ.
 

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى"ئەلعەرەبیە"لەخوارەوە ١٠ سوودى تەندروستى هەڵوژە دەخەینەڕوو بۆ قژ و پێست :

١- ڕێگریکردن لەدەرکەوتنى نیشانەکانى بەساڵاچوون : هەڵوژە بڕێکى زۆر لەماددەى بێتا کارۆتین و ئەو ڤیتامینانەى ترى تێدایە کە یارمەتى لەش دەدەن بۆ ڕێگریکردن لەدەرکەوتنى نیشانەکانى پیرى و بەساڵاچوونى پێشوەختەى وەک چرچى و توند بوونى پێست، ئەم جۆرە میوەیە دەوڵەمەندە بەو ماددانەى کە دژە ئۆکسانیان تێدایە کە یارمەتى باشکردنى سوڕى خوێن دەدەن، هەوکردنەکان کەمدەکەنەوە و پارێزگارى گەشاوەیى پێست دەکەن.

٢- کەمکردنەوەى دەرکەوتنى زیپکە : هەڵوژە بڕێکى زۆر لەدژە ئۆکسانەکانى تێدایە کە ئەوانیش ڕۆڵێکى زۆریان هەیە لە کەمکردنەوەى ئەو پاشماوە برینانەى کە بەهۆى زیپکەوە دروست دەبن، هەروەها یارمەتى نوێبونەوەى خانەکانى پێست دەکەن لەڕێگەى زیادکردنى تێپەڕبوونى خوێن.

٣- پارێزگاریکردن لە زیانەکانى تیشکى خۆر : ئەو دژە ئۆکسانانەى کە لەنێو هەڵوژەدا هەن یارمەتى پاراستنى پێستى لەش دەکەن دژى تیشکى سەروبنەوشەیى زیانبەخش کە لەخۆرەوە دەردەچن، هەورەها پارێزگارى لەپێست دەکەن لەخراپبوون بەهۆى بەرکەوتن بەتیشکى خۆر کە دەبێتە هۆى ڕەقبوون و وشکبوونەوەى پێست.

٤- هێشتنەوەى پێست بەشێوەیەکى گەشاوە و کراوە : خواردنەوەى شەربەتى هەڵوژە بەشێوەیەکى ڕۆژانە یان بەکارهێنانى وەک ماسکێک دەبێتە هۆى دەرکەوتنى ڕووخسار بەشێوەیەکى گەنج و گەشاوە، بەجۆرێک کە یارمەتى زیادبوونى دەردانى خانەى نوێ دەدات کە ئەوەش دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى پێستێکى نەرم و درەوشاوە.

٥- چارەسەرکردنى پەڵەى مات : بەکارهێنانى هەڵوژە وەک ماسکێک یارمەتى نەهێشتنى ئەو پەڵە تۆخ و ماتانە دەدات کە بەهۆى بەرکەوتنە تیشکى خۆرەوە لەسەر پێست دروستدەبن.

٦- هاندانى نەرمکردنى پێست : خواردنى هەڵوژە بەشێوەیەکى ڕۆژانە یارمەتى باشکردنى نەرمى پێست دەدات لەگەڵ جوانکردنى ڕووخساریشى، ئەوەش لەڕێگەى زیادکردنى دەردانى دوو پێکهاتەى هایدرۆکسى و هایدرۆکسى لیزین کە ئەو دوو ماددەیە ڕۆڵێکى سەرەکى هەیە لەپارێزگاریکردن لەگەنجى پێست، ئەوەش بەهۆى بوونى بڕێکى زۆر لە ڤیتامین"C"لەناو ئەم میوەیەدا.

٧- نەهێشتنى پەڵە : بەهۆى بوونى بڕێکى زۆر لەتایبەتمەندییەکانى دژە ئۆکسیدەکان لەناو هەڵوژەدا بۆیە ئەم میوەیە دەبێتە هۆى نەهێشتنى دەرکەوتنى پەڵە یان پەڵەى قاوەیى زۆر مات لەسەر ڕووخسار، هەروەها یارمەتى نوێبوونەوەى ڕووخسار دەدات لەڕێگەى زیادکردنى دەردانى ماددەى کۆلاجین لەلەشدا.

٨- بەهێزکردنى قژ : بەهۆى بوونى بڕێکى باش لەڤیتامین"E"و پڕۆتین لەناو هەڵوژەدا، ئەم میوەیە بەهێزى بە قژ دەدات لەگەڵ پاراستنى قژ لەخراپبوون و وەرین.

٩- نەهێشتنى کڕێش :هەڵوژە ڤیتامین"C"ى تێدایە کە ئەو ڤیتامینە یارمەتى نەهێشتنى کڕێش لەسەردا دەدات ئەوەش لەڕێگەى بەهێزکردنى سووڕى خوێن لەناو پێستى سەردا و بۆ بنى ڕەگى تاڵە قژەکان تاوەکو بەشێوەیەکى تەندروست بیانهێڵێتەوە و ڕێگرى لەوەرین بکات.

١٠- پارێزگاریکردن لەڕەنگى قژ : هەڵوژە یارمەتى پارێزگاریکردن لەڕەنگى قژ دەکات و ڕێگرى لەدەرکەوتنى پیرى پێشوەختەیى دەگرێت.





ئەم هەواڵە 8428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad