English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەمی ئەم ڤیتامینە ئەگەری لەبارچوونی منداڵ زیاد دەکات
2018-08-09 [11:25 AM]

هەولێر _ ZNA



توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئەو ژنانەی بڕی پێویستی ڤیتامین D لە ماوەی دووگیانیدا وەرناگرن، ئەگەری منداڵ لەبارچوونیان زیاترە بەراورد بەو ژنانەی کێشەی کەمی ڤیتامین D یان نییە.

ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" بڵاویکردەوە، توێژەران پشکنینیان بۆ ڕێژەی ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان کرد لە پێش دووگیانبوون و لە هەشت هەفتەی سەرەتای دووگیانیدا لە ١٢٠٠ ژندا کە لە پێشتردا منداڵیان لەبارچووبوو و بەهیوای دووبارە دووگیانبوونەوە بوون.

بەپێی ئەنجامەکان دەرکەوت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڤیتامین D ئەگەری لەبارچوونی منداڵ کەمدەکات.

هەروەها توێژینەوەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، ڕێژەی بەرزی ڤیتامین D بەسوودە بۆ ئەو ژنانەی منداڵی بلوری دەکەن بۆئەوەی بتوانن باشتر پارێزگاری لە منداڵەکەیان بکەن و ئەگەری لەبارچوونی کەمدەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 9763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad