English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌
2018-08-09 [10:08 AM]

ZNA-هەولێر


ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان.

هه‌فته‌نامه‌ی (رێگای کوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعی کوردستان، له‌ ژماره‌ (1136)ی خۆیدا، رۆژی سێشه‌ممه 7/8/2018 بڵاویکردۆته‌وه‌، گوایه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، رێگری کردووه‌ له‌ مۆڵه‌تدان به‌ که‌ناڵی ئازادی.

به‌ هه‌مولایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین، هیچ رێگری و گرفتێک له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کانمانه‌وه‌ نه‌بووه‌‌، بۆ زانیاریی  زیاتری هه‌فته‌نامه‌ی رێگای کوردستان و که‌ناڵی ئازادی به‌ڕێزیش، دوای پێشکه‌شکردنی داواکاری مۆڵه‌تی که‌ناڵه‌که‌، له‌ماوه‌ی که‌متر له‌ مانگێکدا رێکه‌وتی 31/8/2009 دامه‌زراوه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، به‌فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌رێنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان داوه‌ته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان

9/8/2018





ئەم هەواڵە 3721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad