English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی: ئه‌مه‌ریكا شایه‌نی متمانه‌ پێكردن نییه‌
2018-08-09 [01:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی واشنتن بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات لەگەڵ پیۆنگیانگدا بگات رێك بكه‌وێت، له‌لایه‌كی دیكه‌ی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی بە وەزیری دەرەوەی کۆریای باکووری وتووە ناکرێت متمانە بە ئەمەریکا بکرێت.

ورفضت إيران عرضا من واشنطن لإجراء محادثات هذا الأسبوع قائلة إنها لا تستطيع التفاوض بعد انسحاب إدارة الرئيس الأمريكي دونالد ترامب من الاتفاق النووي المبرم في 2015 الذي رفع عقوبات عن إيران مقابل تحجيم برنامجها النووي.

پێشتر ئێران داوایه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆ له‌م هه‌فته‌یه‌ ره‌ت كرده‌وه‌، رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه‌ ناتوانین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ین.

دوای سزاكاني ئەمەریکا بۆ سه‌ر ئێران، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور "ڕی یۆنگ" سەردانی تارانی کرد.

میدیاكانی ئێران بڵاویانکردەوە كه‌ حه‌سه‌ن روحانی وتویه‌تی، کارەکانی ئەم چەند ساڵەی ئەمەریکا وای لە جیهان کردووە كه‌ ئه‌و وڵاته‌ جێی متمانە نەبێت و پشتی پێنەبەسترێت و هیچ بەرپرسیارێتییەکیشی جێبەجێ ناکات.

رۆحانی وتیشی،  لەم ڕەوشەی ئێستادا، پێویستە لەسەر کۆریای باکوور پەیوەندیی و هاریکارییەکانی لەگه‌ڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا پەرەپێبدات.

وتیشی ئێران و کۆریای باکوور هەمیشە ڕاکانیان لە زۆرێک لە بابەتەکاندا لە یەکترەوە نزیک بووە.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad