English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پردێ... ئه‌مڕۆ پردێكی ئاسنین له‌رێگه‌ی كه‌ركوك – هه‌ولێر داده‌نرێت
2018-08-09 [01:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆ کردنەوەى رێگەى نێوان کەرکوک- هەولێر، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە پردێکى کاتى ئاسنین لە ناحیەى پردێ دابنرێت.

محەمەد نادر سەرۆکى ئەنجومەنى ناحیەى پردێ، رایگەیاند، ئامادەکارى بۆ دانانى پردى ئاسنین و کردنەوەى رێگەى نێوان کەرکوک _هەولێر دەستیپێکردووە، شۆفڵ و ئامێرەکانى شارەوانى سەرقاڵى پاککردنەوەى رێگەکەن.

وتیشى، بازگەى پێشمەرگە لە سنورى هەولێر و عێراقیش لەدیوى کەرکوک دەمێنن، بەڵام لەنزیک پردە ئاسنینەکە بازگەیەکى بچوکى هاوبەش دادەنرێت.

لای خۆیه‌وه‌ کامەران کەرکوکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، رایگەیاند، کردنەوەى رێگەکە رێکەوتنێکى ناوخۆییە، خەڵکى کەرکوک و هەولێر و سەرجەم ناوچەکانى دیكه‌ لە ئازار و نارەحەتى رزگاردەکات.

وتیشى، رێکەوتنى هەمە لایەنە بۆ ئاساییکردنەوەى تەواوى دۆخى کەرکوک، پێویستى بەرێککەوتنى هەولێر و بەغدا هەیە.

 

voa





ئەم هەواڵە 5776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad