English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەكتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی كۆنگرەی یەكێتی لاوان ده‌كات
2018-08-09 [02:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەبۆنەی سەرکەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌و یه‌كێتییه‌ كرد.

ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌:

بەبۆنەی بەستن و بەسەركەوتوویی کۆتاییهاتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامانی كۆنگرە دەكەین، پیرۆزبایی لە سەرجەم لاوانی کوردستان و ئەندامان و كادیرانی یەكێتیەتان و لەو بەڕێزانەش دەكەین کە متمانەی کۆنگرەیان پێبەخشرا و وەکو ستافی مەکتەبی سکرتاریەت هەڵبژێردران، ئاواتەخوازین وەك هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسانە  كاروبار و چالاكییەكانی داهاتووی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان رابپەڕێنن و رۆڵی بەرچاووكاریگەری خۆتان ببینن، لە هەوڵ و كۆششەكانتان سەركەوتوو بن و دەسكەوتی زیاتر بۆ توێژی لاوان و كۆمەڵگەكەمان بەدەست بێنن

 

بارزانی نەمر فەرموویەتی: لاوان شوورەی پۆڵایینن، هەر بۆیەش ئێوە مایەی ئومێد و هیوای گەلەكەمان بوون و پێویستە بۆ لەمەودواش بەپێی هەلومەرجی ئەمڕۆ و داهاتوو رۆڵی گرنگ و بایەخداری خۆتان ببیینن و خزمەتی زیاتری ئەو ئەزموونە بكەن و پارێزگاریش لەو دەسكەوتانەی  هاتوونەتە دی بكەن.

 

مایەی شانازییە یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەدرێژایی زیاتر لە (65)ساڵی خەباتی بەردەوام و مێژوویی توانیویەتی وەك رێكخراوێكی ئەكتیڤ و گرنگ ئەركی خۆی بەجێ بێنێ و رۆژ بە رۆژیش بەردەوام و بەرفراوانتر و زیاتر مكوڕ بێت لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەو پرۆگرامەكانی و لەسەر ئاستی ناخۆ و جیهانیش رۆڵی شیاوی خۆی ببینێ بۆ بەدیهێنانی خواست و ویست و ئامانجە رەواكانی لاوان.

 

رۆڵی كاریگەری توێژی لاوان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا هەمیشە بەرچاو و بەرهەمدار بووە  لەپێناو پەرەپێدانی بوارە جیاجیاكانی كۆمەڵگەو بەرەوپێشبردنیان و لەرووی هۆشیاركردنەوەی تاكەكان و دەوڵەمەندكردنی بواری رۆشنبیریی و كولتوورییدا، بۆیە توێژی لاوان شانبەشانی چین وتوێژەكانی دیكە كۆمەڵگە لەو كاروانە پڕ بەخششەدا هەم سەركردەی لێهاتوویان بەو گەلە بەخشیوەو هەمیش قوربانی زۆریان لەپێناوی داوە، بۆیە جێدەستی یەكێتیەكەتان روون و دیارەو مایەی رێزوستایشە.

 

جارێكی دیكە وێرای پیرۆزباییمان، بەم بۆنەیەوە سوپاس و پێزانیمان بۆ خەبات و ماندوبوونی سکرتێر و ستافی پێشووی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرکردایەتی یەکێتیەکەتان و، پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ یەكێتیەكەتان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین هەردەم پێشەنگ و لە بەرەوپێشچوون دابن بۆ بەدیهێنانی گشت ئامانجەكانتان.

 

 

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

9/8/2018





ئەم هەواڵە 1087جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad