English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیدارەی ترەمپ پێشنیاریكردووە لقی شەشەمی سوپای وڵاتەكەی پێكبهێندرێت
2018-08-10 [11:35 AM]

ZNA - هەولێر


ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، پێشنیاریكردووە لقی شەشەمی سوپای وڵاتەكەی پێكبهێندرێت، كە ئەویش بریتییە لە هێزێكی سەربازیی ئەمریكی كە ئەركەكەی لە بۆشایی ئاسماندا دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەو پێشنیارەوە لە تویتەر نووسیویەتی"پێشنیار دەكات هێزێكی سەربازیی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان پێكبهێندرێت و ده‌ڵێت هێزێكى ئاسمانیی بێسنوور ده‌بێت.

لای خۆیەوە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمه‌ریكا، رایگەیاند، نەوەی داهاتووی ئەمه‌ریكیییەكان، لە بۆشایی ئاسماندا و بە پۆشاكی سەربازیی ئەمه‌ریكاوە، رووبەڕووی هەڕەشەكان دەبنەوە، پێنس داواشی لە كۆنگرێس كردووە، پەلە بكات لە پێكهێنانی ئەو هێزە و پارەداركردنی.

پێشنیاره‌كه‌ی ئیدارەی ترەمپ، كۆنگرێسی بەسەر دوو بەرەدا دابەشكردووە، بەشێكیان پشتیوانیی بیرۆكەكە دەكەن، بەڵام بەشەكەی تریان پێیانوایە پێكهێنانی هێزی لەو جۆرە پێویست نییە.





ئەم هەواڵە 4537جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad