English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات
2018-08-11 [04:59 AM]

ZNA-هەولێر


هه‌ڤاڵان له‌ یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

رێز و سڵاو

به‌بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی کاره‌کانی هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان "کۆنگره‌ی پێشمه‌رگه‌" و هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تیه‌کی نوێ، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌م.‎

(ی ل د ک) نوێنه‌رایه‌تی توێژێکی گرنگی وڵاته‌که‌مان ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژووی پڕسه‌روه‌ری ئه‌م رێکخراوه‌ و هزر و تواناکانی لاوان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت وه‌ک هه‌میشه‌ پێشه‌نگبن.

ئومێده‌وارم رێکخراوه‌که‌تان لاوانی کوردستان به‌ که‌ره‌سته‌ی هزری و سه‌رده‌میانه‌، بۆ داهاتووی گه‌له‌که‌مان ئاماده‌ بکات و شانبه‌شانی چین و توێژه‌کانی دیکه‌ش‌، بۆ کوردستانێکی به‌هێز تێبکۆشن.

وێڕای پیرۆزبایی دووبارەم، سوپاس و دەستخۆشانەی خۆم ئاراستەی سەرکردایەتی پێشووتان دەکەم کە لە کۆنگرەی رابردوویەوە تا ئێستا خزمەتێکی شایستەی لاوانی کوردستانیان کردووە.

ئاواتم سەرکەوتن و دەسکەوتی زیاترە بۆ یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان .


له‌گه‌ڵ رێزمدا...

براتان

مه‌سرور بارزانی

٢٠١٨/٨/١٠





ئەم هەواڵە 1438جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad