English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدان بازگەی پۆلیس لەناو شاری بەغدا هەڵگیران
2018-08-11 [06:15 AM]

​ZNA – هەولێر


بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق 305 بازگەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان و زیاتر لە هەزار دیواری کۆنکرێت لە ناوەڕاستی شاری بەغدا هەڵگیراون

 

 
زۆربەی دانیشتووانی بەغدا پێشوازی لەو هەنگاوەی حکومەت دەکەن و دەڵێن، ئەم بڕیارە لەلایەک هاتووچۆی لە شەقامەکاندا ئاسایی کردووەتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە کڕیاران ئاسانتر کەلوپەلیان لێبکڕن و دیمەنی شارەکەشیان جوانتر بووە.
 
بەهۆی لابردنی دیوارە کۆنکرێتییەکان و کردنەوەی رێگا داخراوەکان ئێستا هاتووچۆ لە شەقامە سەرەکی و ناسەرەکییەکانی ئەم شارە ئاسانتربووە، کردنەوەی ئەم رێگایانە جووڵەی بازاڕیشی خۆشترکردووە.
 
رامی زەیا، دووکاندارێک لە بەغدا گوتی: "ئێستا دۆخەکە باشترە، رێگاکانیان کردووەتەوە و بازاڕی ئێمەش وەک هەموو شتەکانی دیکە باشتربووە."
 
بەهۆی ناسەقامگیریی ئەمنی، پێشتر هاتووچۆ لە بەغدا ئاسان نەبووە و زۆرجاریش داخرانی رێگەکان و بازگە ئەمنییەکان هاتووچۆی خەڵکەکەیان قورسترکردبوو، هاوکات رێگە نزیکەکانیشیان دوور کردبووەوە.
 
دانیشتوویەکی تری بەغدا رایگەیاند: "ئەمە زۆر بۆ ئێمە بەسوودە کە ئەوان شەقامەکانی ئەم گەڕەکەیان کردووەتەوە، چونکە ئێمە لێرە بۆ چەندین ساڵ لە پشت دیوارەکان گیرمان خواردبوو بۆ چەندین ساڵە نەهاتوومەتە نزیک دیوارەکانی میساق، چونکە دەبوایە رێگەیەکی دوورم بڕیبا تاوەکو دەگەیشتمە شوێنەکەم."
 
لەماوەی ساڵێکدا نزیکەی 1000 رێگەی سەرەکی و ناسەرەکی لە بەغدا کراونەتەوە و دیوارە کۆنکرێتییە ئەمنییەکانیان لێ لابراون. هاوکات بەدەر لە کردنەوەی رێگا سەرەکییەکانیش 305 خاڵی پشکنینی ئەمنی کە لەم شارە داندرابوون، ئێستا هەڵگیراون.
 
سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەغدا بەردەوامە لە کردنەوەی رێگا داخراوەکان و لابردنی دیوارە کۆنکرێتییەکان کە ئەمەش وایکردووە هێڵەکانی ترافیک باشترببن لەڕووی ژمارەوە لە ساڵی رابردووەوە لەکاتی دەستپێکردنی کەمپەینەکە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار رێگەی سەرەکی و ناسەرەکی لە بەغدای پایتەخت کراونەتەوە".
 
 




ئەم هەواڵە 7789جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad