English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا : گشت ئەو ھەنگاوانەی بەرامبەر تورکیا دەھاوێژرێت وەڵامی پێویستی دەبێت
2018-08-11 [06:48 AM]

ZNA – هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند: "ئەستەمە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا  دۆناڵد ترەمپ لەبارەی زیادکردنی باجی سەر ئەلەمنیۆم و ئاسن، لەگەڵ جدییەتی دەوڵەت بگونجێت". 

 

 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا حامی ئاکسۆی لەبارەی زیادکردنی باج بەسەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی تورکیا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکە کرد
 
ئاکسۆی رایگەیاند کە "ترەمپ ھیچ حیسابێکی بۆ یاساکانی رێکخراوی بازرگانی جیھانی نەکردووە و باجی زیاتری خستووه‌ته‌ سەر ھەناردەکردنی بەرھەمەکانمان لە ئاسن و ئەلەمنیۆم، ئەستەمە ئەم بڕیارە بگونجێت لەگەڵ جدییەتی دەوڵەت". 
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گوتیشی: "ئەمریکا دەبێت ئەوە بزانێت کە بە سەپاندنی ئەم جۆرە سزایانە و گوشارخستنەسەر، ھیچ ئەنجامێک بەدەست ناھێنێت و تەنھا زیان بە پەیوەندیی ھاوپەیمانێتی نێوانمان دەگەیەنێت. گشت ئەو ھەنگاوانەی بەرامبەر تورکیا دەھاوێژرێت، ھەروەکو پێشتر و لەمەودواش وەڵامی پێویستی دەبێت". 
 
ئاکسۆی راشیگەیاند، کە تورکیا ھەمیشە کێشەکانی بە رێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسی و لێک تێگەیشتن چارەسەر کردووە
 
ترەمپ لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بە دابەزینی خێرای بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار کردووە و رایگەیاند کە، باجی دوو ھێندە دەخەنە سەر ھاوردەکردنی ئەلەمنیۆم و ئاسن لە تورکیا و ئەم بڕیارەش پەسند کراوە
ترەمپ نووسیوویەتی: "ئەم رێژەیە لە ئەلەمنیۆم دەبێتە لەسەدا ٢٠ و لە ئاسنیش دەبێتە سەدا ٥٠. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لەم کاتەدا باش نین". 




ئەم هەواڵە 4108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad