English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی ده‌ده‌ن له‌ ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتی دڵته‌زێن
2018-08-11 [07:33 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەگەری درووستبوونی جەنگێک لە نێوان لایەنەکانی جەنگ لە پارێزگای ئدلبی سووریا ھۆشداریی دەدات و رایدەگەیەنێت کە ئەگەری  ھەیە بە ھۆی ئەو جەنگەوە رووبارێک لە خوێن درووست ببێت، ھەر بۆیە خوازیارە لایەنەکانی جەنگی ناوخۆیی ئەم وڵاتە لەسەر مێزی دانووستان دانیشن.

یان ئێگڵاند بەرپرسی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، سەبارەت بە ھێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئەسەد بۆسەر پارێزگای ئدلب کە پێشبینیی دەکرێت ھێرشی بەرفراوانتریشی لێبکەوێتەوە، وتی: نابێ رێگە بدرێت ئەو جەنگە تەشەنە بکات بۆ ئدلب.

ئێگڵاند لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا دەڵێت: ھیوادارم ھەوڵە دیپلۆماسییەکان ببنە ھۆی رێگریی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرفراوان، کە ئەگەری ھەیە ببێتە ھۆی کۆڕەوی سەدان ھەزار لە دانیشتووانی ناوچەکە.

سەبارەت بە ئەگەری ھێرشی بەرفراوانتر بۆسەر ئەم ناوچەیە ئەو بەرپرسەی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە بە ھەڵگیرسانی جەنگی قورستر لەم ناوچە رووباری خوێن دەڕژێت و کارەساتی دڵتەزێن دەقەومێت.

سەرچاوە / عەرەبییە





ئەم هەواڵە 4444جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad