ZNA-ههولێر
شەوی ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو بەرەبەیانی ١٣-٨-٢٠١٨ دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات و ئاسمان بەشێوەیەکی ناوازە دەبینرێت و دەیان شیھاب دەردەکەون.
ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان راگەیاند، ساڵانە لە نێوان ١٢ بۆ ٢٤ی مانگی ئاب، چەندین نەیزەک لە ئاسمان دەردەکەون کە پێیان دەگوترێ "لێزمە شیھاب".
ئەژی چەتۆ گوتی: "ئەو دیاردەیە لەکاتێکدا روودەدات کە زەوی لەسەر خولگەی خۆی بەناو پاشماوەی کلکدارێکدا تێپەڕدەبێت و لە کاژێرێکدا ٩٠ بۆ ١١٠ شیھاب لە ئاسمان دەردەکەون، بەڵام زیاتر لە دەرەوەی شارەکان و لەو شوێنانە دەبیندرێن کە رووناکی تێدا نەبێت و تاریکایی ئاسمان بەباشی دەربکەوێت".
رووداو
ئەم هەواڵە 46609جار خوێندراوەتەوە |