English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌ك خێزان دا پێنج كه‌س به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كوژرێن
2018-08-11 [08:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەددین، ئەمڕۆ شەممە ١١/٨/٢٠١٨، پێنج ئەندامی یەک خێزان لە شارۆچکەی بێجی کە ٢٢٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شاری بەغدا کوژراوون.

سەرچاوەکەی پۆلیسی سەڵاحەددین گوتوویەتی: "٥ کەس لە یەک خێزان ئەمڕۆ بەدەستی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کوژراوون و رووداوەکە بە دیاریکراوی لە گوندی ئەلبوجەواری لە دەوروبەری شارۆچکەی بێجی روویداوە".

روونیشیکردووەتەوە کە "سەرلەبەیانی ئەمرۆ چەکدارەکان ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکە و دوو کوڕی ئەو خێزانەیان کوشتووە و دواتر تەقەیان لە ٣ کەسی دیکەشیان کردووە کە منداڵی ئەو دوو برا کوژراوە بوون و ئەوانیان لە دەرەوەی دیواری ماڵەکەیان کوشتووە".

لەوەتەی خەڵکی شارۆچکەی بێجی نزیکەی ساڵێکە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان، ئەوە یەکەمین کردەوەی لەو جۆرەیە لە قەزاکەدا روودەدات.

لە کاتێکدا ھێشتا لە پارێزگای سەڵاحەددین ناو بە ناو ھێرش و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدرێت لەلایەن شانە نوستووەکانی داعشەوە دژی ھێزە ئەمنی و سەربازییەکان.

ھەر چەندە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێش نزیکەی ساڵێک سەرکەوتنی بەسەر چەکدارانی داعش راگەیاندبوو، بەڵام ھێشتا داعش مەترسییە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی وڵاتەکە.





ئەم هەواڵە 3079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad