English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرمانی دژە قەڵەوی دۆزرایەوە
2018-08-11 [08:21 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پسپۆڕانی بواری خۆراک و دەرمان، توانیان جۆرە دەرمانێک بدۆزنەوە کە ناھێڵێت قەلەو ببیت ئەگەرچی خواردنێکی زۆریش بخۆیت.

بەگوێرەی ھەواڵێکی رۆژنامەی سەنی بەریتانی، ھەردوو پڕۆفیسۆران ئان ئیچمان و فێنگ زانگ لە زانکۆی یێل لە ئەمەریکا، تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر مشکێک کردووە و بۆیان دەرکەوتە تەنھا لە رێگای گۆڕینی دوو جینی مشکەکە، وایانکردووە ئەو مشکە قەڵەو نەبێت سەرەڕای ئەو خۆراکە زۆرەی پێیدراوە.

توێژەرەوان دەریانخستووە، بۆ مرۆڤ پێویست بە گۆڕینی ئەو جینانە ناکات بەڵکو تەنھا دەبێت دوو وەرگری پرۆتینی مرۆڤ بە ناوەکانی "ئێن ئاڕ پی وەن" و "ڤی ئی جی ئێف ئاڕ" ناچالاک بکرێن.

ھەر لە درێژەی بەدواداچوونەکان، پزیشکان ئاشکرایانکرد، ئەو جۆرە دەرمانە لە راستیدا بوونی ھەیە و بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ئاوی سپی چاو پێشتر بەکارھاتووە.

ھێشتا ئەو دەرمانە نەکەوتۆتە بازاڕاوە، بەڵام پسپۆڕان کار لەسەر ئەوەدەکەن، لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەو دەرمانە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێشی زیادەی لەش بەرھەمبھێنن کە کاری سەرەکی گۆڕینی سیستەمی پاراستی چەورییە لە لەشی مرۆڤدا.

گۆڕانکارییەک لە کۆئەندامی لیمف و بەکارھێنانی چەوری دەستکەوتووی لەش بەجۆرێکی کۆنتڕۆڵکراو فەلسەفەی دروستکردنی ئەو دەرمانەن.





ئەم هەواڵە 8731جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad