English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی سوریا ناوچه‌كانی ئپۆزسیۆنی له‌چه‌ندین شار تۆپباران كرد
2018-08-11 [02:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گروپێکی چاودیری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، دەیان هێرشی سوپاكانی سوریا ناوچه‌كانی حەما، ئیدلیب و حەلەبیان کردە ئامانج، لانی کەم ٢٩ کەسیان کوشت، لای خۆیه‌وه‌، یو ئێن مه‌ترسی هه‌یه‌ ئەو هێرشانە ببنه‌ هۆی ئاواره‌بوونی ملیۆنه‌ها خەڵک خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ بۆ توركیا.

سه‌رچاوه‌كانی سەرهەڵداوان، کارمەندانی فریاگوزاری و گرووپێکی چاودیری رایانگه‌یاند، زیاتر لە دە هێرشی ئاسمانی و تۆپباران بەشەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا دا کردە ئامانج.

گروپێکی چاودیری بە سەر مافەکانی مرۆڤ گوتی دەیان هێرشی هێلیکۆپتەر و فڕۆکەکانی شەر چەندین ناوچەیان لە حەمە، ئیدلیب و حەلەبیان کردە ئامانج، لانی کەم ٢٩ کەسیان کوشت.

سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەل بەرعە ئەل حەماوی لە باکوری حەما گوتی، لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر شاری ئەل کوبرا لە ڕۆژئاوای حەلەب "کوشتار" ڕوویداوە، كه‌ناڵێكی لایەنگری ئوپوزسیۆنیش ئاشكرای كرد، لانی کەم ٢٠ کەس و ڕێکخراوی چاودێری گوتی ١٨ کەس کوژران.

پێنجشەمەی رابردوو سوپای سوریا بڵاوكراوه‌ی بە سەر هەریمی ئیدلیب دا بڵاوکردوە و داوای لە خەڵک کرد بگەڕێنەوە ژیر دەسەڵاتی حکومەت و ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه‌، شەڕی نێوخۆیی حەوت ساڵە خەریکە کۆتایی دێت.

ئەل حەماوی گوتی هێرشەکانی هەینی لە چەندین مانگەکانی ڕابردوودا هەرە قورسترینیان بوو و پێدەچێت بەشێک لە شەڕی سایکۆلۆژی میدیا بۆ سەر خەڵک بێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەوان ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی حکومەتن، وانەیەکیان فێردەکەن لە بیری نەکەن، وتیشی، ئیدلیب لە هەریمەکانی دیکە جیاوازتره‌.

کڵاو سپییەکانی سوریا، واتا گرووپێکی کارمەندان کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی سەرهەڵداوان دا دامەزراون، لە سەر تویتر گوتیان کە لە هێرشەکاندا بوشکەکانی بۆمبیش بە کار هێنراون.

ئاژانسی هەواڵنێری حکومەتی سوریا گوتی کە لەشکری سوریا کردارەکانی بۆ سەر "گرووپەکانی تێرۆرستی" ئەنجام دا و وای کرد چەندین شوێنی سەرکردایەتی ئەوان لە ناو بچێت و ژمارەیەکی دیارینەکراویان لێ کۆژران و برینداربوون.

 

voa





ئەم هەواڵە 3031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad