English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: بە دواى هاوپەیمانى نوێدا دەگەڕێین
2018-08-11 [03:47 AM]

ZNA - هه‌ولێڕ


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکى تورکیا لە وتارێکدا لە رۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى ڕایگەیاند، ئەگەر تاکلایەنە سزاکانى ئەمریکا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بەردەوام بێت ئه‌وا بەدواى هاوپەیمانى نوێدا دەگەڕێن.

سەرۆکى تورکیا لە وتارەکەیدا بۆ نیویۆرک تایمز دەڵێت، بەدرێژایى ٦٠ ساڵى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا دوو هاوبەشى ستراتیژى بوون و لە ناتۆدا هاوپەیمان بوون، لە سەردەمى شەڕى سارد و دواى ئەویش هەردوو وڵات شانبەشانى یەک دژى مەترسیە هاوبەشەکان وەستاونەتەوە.

ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، چەندین جار ئەمریکا شکستى هێنا لەوەى لە گەلى تورکیا تێبگات و ڕێزى بگرێت، ئەمریکا دەیزانى نەتەوەکەیان ڕووبەڕووى مەترسى بووەتەوە بەڵام ڕێزى سەروەریی تورکیاى نەگرت.

ئەردۆغان، باسی لە فەتحوڵا گولەن کرد کە ئێستا لە ئەمریکایە و تورکیا بە بەرپرسى کوودەتاکەی تەمموزى ٢٠١٦ى دادەنێت، و وتی: "تورکیا لە ١٥ى تەمووزى ٢٠١٦ ڕووبەڕووى هێرش بوویەوە لە لایەن گرووپێکەوە بە سەرکردایەتى فەتحوڵا گولەن کە ڕێکخراوەکەى حکوومەتەکەى من بە فەرمى بە رێکخراوێکى تیرۆریستى ناساندویەتى بەڵام لە پەنسلڤانیا دەژى، ئەوانە هەوڵیاندا کوودەتایێکی خوێناوى دژ بە حکوومەتەکەى من ئەنجام بدەن، لەو شەوەدا لە ڕوانگەى هەستى نیشتمانیانەوە هەزاران هاوڵاتى سادە ڕژانە سەرشەقامەکان و وەک ئەوەى گەلى ئەمریکا دواى پیرڵ هاربۆر و هێرشەکانى ١١ى سێپتێمبەر بەخۆیەوە بینى.

ئاماژەى بەوەش کرد، گەلى تورکیا پێشبینى دەکرد ئەمریکا ئەو هێرشانە ئیدانە بکات، و پشتیوانى خۆى بۆ سەرکردایەتى هەڵبژێردراوى تورکیا دەرببڕێت بەڵام نەیکرد، کاردانەوەى ئەمریکا وەک پێویست نەبوو، هیچ پێشکەوتنێک لەو ڕێکەوتنە دوو قۆڵیەدا ڕووی نەداوە سەبارەت بە داواکارى تورکیا بۆ ڕادەست کردنەوەى فەتحوڵا گولەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیشی کردەوە کە ئەگەر تاکلایەنە سزاکانى ئەمریکا بەردەوام بێت لەسەریان بەدواى هاوپەیمانى نوێدا دەگەڕێن.

هەفتەى ڕابردوو ئەمریکا سزاى بەسەر هەردوو وەزیرى ناوخۆ و دادى تورکیادا سەپاند، دوێنیش دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، لیرەى تورکى بە خێرایى لە بەردەم دۆلارى بەهێزى ئێمەدا دادەبەزێت.

سەرۆکى ئەمریکا زیادکردنى گومرگى بۆ دوو هێندە بۆ سەر ئەلەمنیۆم و پۆڵاى تورکیا ڕاگەیاند.





ئەم هەواڵە 3115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad