English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پریانکا چۆپرا بەشداری لە فیلمێکی هیندیدا دەکات
2018-08-08 [05:21 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری سینەمای هۆلیوود و بۆلیوود، بەشداری لە فیلمێکی سینەمایی لە هیندستاندا دەکات.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "The Sky Is Pink"یە و هەفتەی رابردوو کاری وێنەگرتنی لە مۆمبای لە هیندستان دەستیپێکرد.

 

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو کاری وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە لەندەن و دوورگەکانی ئاندامان درێژەی پێبدرێت.

 

فیلمەکە باس لە ژیانی عائیشە چۆدری دەکات کە لە تەمەنی 18 ساڵیدا لە ساڵی 2015 کۆچی دواییکرد.

 

بەشداری ئەو ئەکتەرە هیندییە لەم بەرهەمە سینەماییەی بۆلیووددا، لە دوای بەشداریکردنی دێت لە چەند بەرهەمێکی سینەمایی و تەلەڤزیۆنی هۆلیوود.





ئەم هەواڵە 10501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad