English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جیم کێری بەشداری لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیدا دەکات
2018-08-08 [07:03 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری کۆمێدی، جیم کێری، بەشداری لە بەرهەمێکی تەلەڤزیۆنیدا دەکات و رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

 

کۆمپانیای "شۆتایم"، ئەم زنجیرەیە بەناوی "Kidding" بەرهەمهێناوە و بڕیارە لە 9 سێپتێمبەر بڵاوبکرێتەوە.

 

جگە لە کێری، هەریەک لە کۆل ئالین، جودی گریر و بێرنارد وایت رۆڵ لەم بەرهەمەدا دەگێڕن.

 

زنجیرە دراماکە باس لە کەسێک بەناوی جیف دەکات کە بەناوی پێکسلیش دەناسرێت، ئەو بە سیمبولێکی بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکانی تایبەت بە منداڵان ناسراوە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر خەڵک هەبووە، بەڵام خێزانەکەی خۆی کە لە خۆی و هاوژینەکەی و دوو منداڵ پێکهاتوون، دووچاری لەناوچوون دەبێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 10906جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad