English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دێڤ باوتیستا هێرشدەکاتە سەر دیزنی
2018-08-08 [09:25 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەر و یاریزانی زۆرانبازی ئازاد، دێڤ باوتیستا، لە دوای لادانی دەرهێنەری زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "Guardians Of The Galaxy" هێرشدەکاتە سەر کۆمپانیای دیزنی.

 

 باوتیستا بەهۆی گۆڕینی دەرهێنەری ئەم زنجیرەیە و لەکارلادانی دەرهێنەر جێمس جان، هێرشدەکاتە سەر کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەم زنجیرەیە و رەخنەی لێدەگرێت.

 

جان، بەهۆی بڵاوکردنەروەی چەند نوکتەیەک لەبارەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە کارەکەی لادراوە.

 

باوتیستا، کە لەم زنجیرە تەلەڤزیۆنییەدا، رۆڵی کارەکتەر، درۆکس دەگێڕێت، دوای گەڕانەوەی ئەو دەرهێنەرە دەکات بۆ سەر کارەکەی.

 

ئەو ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، جێمس جان کەسێکی باشە و گرنگی بە مرۆڤ و ئاژەڵ دەدات و وەک هەریەک لە مرۆڤەکان هەڵەی کردووە.

 

 





ئەم هەواڵە 11236جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad