English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی جۆنی دیپ بۆ کاتێکی دیکە دواخرا 
2018-08-11 [09:03 AM]

 ZNA – هەولێر


نمایشکردنی نوێترین فیلمی ئەکتەری سینەماییە لە سینەماکانی ئەمریکادا، بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

 

بڕیاربوو ئەم بەرهەمە سینەماییە کە بەناوی "City of Lies"یە، لە ٧ سێپتێمبەر بڵاوبکرێتەوە، بەڵام نمایشکردنی لەو رۆژەدا هەڵوەشایەوە و هیچ کاتێکی دیکە بۆ نمایشکردنی دیاری نەکراوە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە کوشتنی راپەر، نۆتۆریۆس بی دەکات کە بە بیگی سمۆڵز ناسراوە و لە ساڵی ١٩٩٧ لە نیو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە لۆس ئەنجلۆس کوژرا.

 

هۆکاری دواخستنی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای ئەوە دێت کە بەڕێوبەری وێنەگرتنی فیلمەکە داوای یاسایی لەسەر ئەو ئەکتەرە تۆمارکردووە کە بەدەست جۆنی دیپەوە چەند جارێک لێدانی بەرکەوتووە.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی براد فۆرمانە و جگە لە جۆنی دیپ، هەریەک لە فۆریست ویتکەر، نیل براون جۆنیۆر و رۆکمۆند دێنبار رۆڵی سەرەکی تێدا دەگیڕن.





ئەم هەواڵە 11194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad